Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە فەرەنسا هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا

2018-01-20 11:35:38



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


لە شاری بۆردۆی فەرەنسا گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا و تێیدا هێرشی حکومەتی تورک بۆ سەر عەفرین شەرمەزارکرا.


شەوی ڕابردوو بە پێشەنگایەتیی ئەنجومەنی ژنانی بۆردۆ و بنکەی پەیەدە لەو شارە، چالاکییەک ئەنجامدرا و هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین شەرمەزارکرا.


لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "تورکیای تیرۆریست"، "ئەردۆغانی فاشیست" و "کورد لە کۆبانێوە تا عەفرین بەرخۆدان دەکات" وترانەوە و هەروەها بڵاوکراوە لەناو هاوڵاتیانی فەرەنسیدا دابەشکرا بۆ ئەوەی زانیارییان پێبدرێت لە بارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین.


لە کۆتایی چالاکییەکەدا ڕاگەیەندرا، کە تا ئەو کاتەی هێرشەکانی تورکیا بەردەوام بێت، چالاکییەکانی هاوڵاتیانیش لە دژی ئەو هێرشانەدا بەردەوام دەبێت.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin