Smiley face
Smiley face
Smiley face

دەوڵەتی فیدرالی ئەمریکا لە کار کەوت

2018-01-20 09:12:33



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

دەرفەتی دیاریکراو بۆ ڕێککەوتن لە سەر پرۆژەیاسای بودجەی ئەمریکا کۆتاییهاتووە و پرۆسەی لەکارکەوتنی دەوڵەتی فیدرالی ئەمریکا دەستیپێکردووە.

 

نوێنەری پارتەکانی دیموکرات و کۆماریخواز لە ئەمریکا، نەیانتوانی ڕێک بکەون لە سەر ئەوەی ئەو بودجەیەی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا دیاریی کردبوو دابینی بکەن، بۆیە دەوڵەت لە کار کەوت.

 

بەو هۆیەشەوە پرۆسەی لەکارکەوتنی دەوڵەتی فیدرال دەستیپێکردووە و تەنیا هەندێک دەزگا وەک دەزگاکانی دابینکردنی ئاسایش، تەندروستی و بەریدە و بەردەوام دەبن لە کارەکانیان.

 

بەهۆی پشوبوونی دوو ڕۆژی شەممە و یەکشەممە، ئاستەمە کە دەوڵەت تا ڕۆژی دووشەممە کارەکانی دەست پێبکاتەوە.

 

دوایین جار دەوڵەتی ئەمریکا لە سەردەمی ئۆبامادا و لە ساڵی ٢٠١٣دا بۆ ماوەی ١٦ ڕۆژ لە کار کەوت.

 

جێگای ئاماژەیە، کە خزمەتگوزارییەکانی هاتوچۆ، سوپا، دەزگا ئاسایشییەکان بەردەوام دەبن لە کارەکانیان، چونکە لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا نین.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin