Smiley face
Smiley face
Smiley face

لەبەردەم پەرلەمانی سوید چالاکی بۆ پشتگیریی عەفرین ئەنجامدرا

2018-01-19 18:57:11



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لەبەردەم پەرلەمانی سوید، چالاکی بۆ پشتگیریی عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین ئەنجامدرا.

 

ئەمڕۆ، لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید، ناوەندی جڤاکی دیموکراتی کورد لە ستۆکهۆڵم، چالاکییەکەی لەبەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە، بۆ بۆ پشتگیریی عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین ئەنجامدا.

 

لە چالاکییەکەدا، بەیاننامەی هاوبەشی ناوەندی جڤاکی دیموکراتی کورد لە ستۆکهۆڵم و ئەنجومەنی ژنانی کوردی ئامارا خوێندرایەوە، تیایدا جەختیان کردەوە، کە گەلی کورد ڕێگا بەوە نادات، کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرش بکەنە سەر عەفرین.

 

داواشیان کرد، کە ڕای گشتیی جیهانی بە گیان و سووربوونی بەرخۆدانی کۆبانێ، خاوەندراریی لە عەفرین بکەن، هاوکات داوایان لە حکومەتی سوید و یەکێتی ئەوروپا کرد، کە هەڵوێستنیان بەرامبەر دەوڵەتی تورک ئاشکرا بکەن، کە هاوکاریی گرووپە چەتەکان دەکات.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin