Smiley face
Smiley face
Smiley face

هێرشێکی چەتەکانی داعش تێکشکێندرا و٥١ چەتەش کوژران

2018-01-19 11:22:59



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

تێکشکاندنی هێرشێکی چەتەکانی داعشی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاندرا و کوشتنی ٥١ چەتەشی ئاشکرا کرا، هاوکات دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو، دوو چەکی دۆشکا، دوو شۆڤڵ، هاوەنێک و ئۆتۆمبیلێکی سەربازی چەتەکانی داعش لەلایەن هێزەگانی سوریای دیموکراتەوە تێکشێکندارون.

 

کاتژمێر ٦:٣٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ڕۆژئاوای کوردستان، چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی بحرادان-ی سەر بە شارەدێی هەجین-ی سەربە پارێزگای دێرەزور لە کەناری باکوری ڕوباری فورات.

 

هێرشەکە بە مەبەستی کردنەوەی ڕێڕەوێک بۆ هەڵاتنی چەتە گەمارۆدراوەکانی گوندی خرانیجتە ئەنجام دراوە، لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات وەڵامیان دراوەتەوە و شەڕەکە تا کاتژمێر ٨:٠٠ ئەم بەیانییە بەردەوادەم بووە، و لە ئەنجامدا ٥١ چەتە کوژراون.

 

هاوکات دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو، دوو چەکی دۆشکا، دوو شۆڤڵ، هاوەنێک و ئۆتۆمبیلێکی سەربازی چەتەکانی داعش لەلایەن هێزەگانی سوریای دیموکراتەوە تێکشێکندارون.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin