Smiley face
Smiley face
Smiley face

دوکانداران دەڵێن جموجوڵی بازاڕ خراپتر بووە

2018-01-19 09:18:15



ڕۆژنیوز – بۆتان گەرمیانی 


دوکاندارێک دەڵێت: خراپیی بازاڕ گەیشتۆتە ئاستێکی زۆر مەترسیدار، کاسبکارێکیش دەڵێت: هۆکاری سەرەکی خراپی بازاڕ نا ئەقڵانی حوکومڕانی دەسەڵاتدارانە و چارەسەریش لای خەڵکە، کە پێویستە بێنە مەیدان و کەسی دڵسۆز و لێهاتوو بۆ حکومڕانیی دیاری بکەن.


قەیرانی دارایی و بێکاری و ئاڵۆزیی لە ژیان و گوزەرانی خەڵک بەردەوامە و ئەوەش هاوڵاتیانی بە تەواوی نیگەران کردووە.


ئومێد جومعە دوکاندارێکی شارۆچکەی کەلار، بۆ ڕۆژنیوز قسەیکرد و وتی:" خراپیی بازاڕ لە کڕین و فرۆشتن و ساغکردنەوەی کاڵا لە بازەڕەکاندا گەیشتۆتە ئاستێکی زۆر مەترسیدار، بە جۆرێک کە ئێمەی دوکاندار مانگانە کرێی دوکانەکانمان لە گیرفانی خۆمان دەدەین، وێڕای خراپیی بازاڕ نرخەکانیش زۆر لە جاران گرانترن، بەهۆی داخستنی مەرزەکان و وەرگرتنی گومرگ لەلایەن عێراق و هەرێمەوە". 

 


ئومێد وتیشی:" هۆکاری سەرەکیش پێنەدانی موچە و سەقەتی سیستەمی حکومڕانییە، هەروەها بەدەستەوەدانی سەدا ٥٠ی خاکی باشوری کوردستان، متمانەی بۆ خەڵک نەهێشتووە ئەو پارەیەی کە هەیەتی لە بازاڕدا خەرجی بکات".


هەروەها بەرزان فەرەج کاسبکار لە سارۆچکەی کەلار بە ڕۆژنیوزی وت:" ٢٦ ساڵە بەهۆی ئەم حکومەتەوە قەیران لەدوای قەیران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، کە دیارترینیشیان کێشەو قەیرانی ئابوریی و داراییە، کە لە ئێستادا بووە بە کێشەیەکی گەورە، من ماوەی ١٥ساڵە لەم بازاڕەدا کاسبکارم هەتا ئێستا بێ بازاڕیی وەهام نەبینیوە، هۆکاری سەرەکیش نا ئەقڵانی و نا زانستییانەی شێوازی سیاسەت و حوکومڕانی دەسەڵاتدارانە".

 


بەرزان فەرەج وتیشی:" لە ئێستادا چارەسەری لای خەڵکە کە پێویستە بێنە مەیدان و خۆیان بەڕێخراو بکەن و خەڵکی دڵسۆز و کارامە و لێهاتوو بدەنە پێش بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە، چونکە ئەوانەی کە کۆمەڵگەیان بەڕێوەبردوە خەڵکی دواکەوتوو و خێلەکی و مافیان".


ک.ک   
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin