Smiley face
Smiley face
Smiley face

"هێرش بۆ سەرعەفرین هێرشە بۆ سەر دەسکەوتەکانی گەلی کورد و دیموکراسیخوازان"

2018-01-19 09:14:13



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

بەرەی دیموکراسی گەل لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایدەگەیەنێت کە، هێرش بۆ سەرعەفرین، هێرشە بۆ سەر دەسکەوتەکانی گەلی کورد و دیموکراسیخوازان، ئاشکراشی دەکات کە هێرشەکانی سەر عەفرین ئەمریکا و ڕوسیا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەخاتە بەردەم بەرپرسیارەتی مێژوویی.

 

بەرەی دیموکراسی گەل، سەبارەت بە هێرشکردنە سەر عەفرین لەلایەن سوپای تورکەوە، ئەمڕۆ ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

 

لە بەشێکی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: گەلی کورد کەپێشەنگی شۆڕشی گەلان و دیموکراتیزەکردنی سوریا دەکات، قورساییەکی بەرچاوی هەیە، بۆیە هێز ودەوڵەتە ستاتۆپارێزەکان وداگیرکەرەکانی کوردستان کەوتنە پیلانگێڕی ودروستکردنی هێزی وابەستەی خۆیان، بۆئەوەی شۆڕشی دیموکراتی گەلانی سوریا بەئامانج نەگات.

 

هەروەها ئەوەش هاتووە: دەوڵەتی تورک بە پشتیوانیکردنی لەداعش و بەرەی نوسرە و زەنکییەکان و زۆر هێزی تر لە هەوڵی شکاندنی ئیرادەی ئازادی گەلی کورد بووە.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە رۆژئاوا کراوە و هاتووە:بەرەوپێشچون و دەسکەوتەکانی گەلی کورد هەرچی زیاتر دەوڵەتی تورکی هارتر و فاشست تر دەکرد و هێرشی سەر دەسکەوتەکانی گەلی کوردی دەکرد، لە کۆبانی وگرێ سپی و تەواوی ناوچەکانی شەڕ ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەلی کورد بوەوە و بەرەو تێکشکان هەنگاوی دەنا، بۆیە دەسکەوتەکانی گەلی کورد وای لەدەوڵەتی تورک کردووە، کە پەلاماری عەفرین بدات و ئامادەکاریی هێرشی سەرعەفرین بکات.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە ش هاتووە: هێرش بۆ سەرعەفرین، هێرشە بۆ سەر دەسکەوتەکانی گەلی کورد و دیموکراسیخوازان، بۆیە هەمووان پەیوەندیدار دەکات و پێویستە خاوەن لە دەسکەوتەکان دەرکەون و دەوڵەتی تورک ناچاری قبوڵکردنی گەلی کورد و چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد بکات.

 

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە: هێرشەکانی سەر عەفرین ئەمریکا و ڕوسیا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەخاتە بەردەم بەرپرسیارەتی مێژوویی، کە دەبێت بەرامبەر فاشیەتی دەوڵەتی تورک نابەرپرسیارانە هەڵسوکەوت نەکەن و سنور بۆهۆڤییەتی دەوڵەتی تورک دابنێن، لەکاتێکدا ئەوە ئەرک وبەرپرسیارەتی گەلی کورد و گەلانی سوریایە کەبڕیار لەچارەنووسی خۆیان بدەن.

 

لە کۆتاییشدا هاتووە: ئێمە وەک (بەرەی دیموکراسی گەل) پشتگیریی تەواوی گەلی کورد و گەلانی سوریا دەکەین لە بەرامبەر هێرشی هۆڤیانەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین و پشتگیریی بڕیاری پێکەوەژیانی ئازادانەیان دەکەین.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin