Smiley face
Smiley face
Smiley face

گۆڕان و کۆمەڵ: پاراستنی عەفرین لە ئەستۆی كۆمەڵگای نێودەوڵەتیدایە

2018-01-18 19:50:54



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

فراكسیۆنەكانی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنن، پاراستنی ئاسایش و ژیانی براو خوشكانمان لە عەفرین لە ئەستۆی كۆمەڵگای نێودەوڵەتییە، داواش لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکەن، هەڵوێست دژی هەڕەشەکانی سەرعەفرین ڕابگەیەنێت.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، هەردوو فراکسیۆنی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، بەیاننامەیەکیان لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین بڵاوکردەوە.

 

لە بەیاننامەکەدا، هاتووە:"گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری عەفرین، لە دۆخێکی هەستیار و لەبەردەم هەڕەشەی پەلاماری سەربازیی دەوڵەتی تورکیادان، ئێمە بەتوندی پرۆتێستۆی ئەو هەڕەشانە دەکەین".

 

ئەوەش هاتووە:"پاراستی ئاسایش و ژیانی برا و خوشکانمان لە عەفرین لە ئەستۆی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدایی، هاوپەیمانانی دژی داعش و ئەمریکا بەتایبەتی دەبینین، پێویستە دەوڵەتی تورکیا ڕێز لە گەلانی سوریا و خواستە سیاسییەکانیان بگرێت، داوا لە ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هاوپەیمانان دەکەین، دەستبەجێ هەنگاوی کرداری بنێن بۆ ڕاوەستاندنی هەرەشەکان لەسەر عەفرین".

 

لەکۆتایی بەیاننامەکەدا، فراکسیۆنەکانی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی، داوا لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکەن، کە بەناوی گەلی هەرێمی کوردستانەوە هەڵوێست دژی ئەو هەڕەشانە ڕابگەیەنێت.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin