Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە ٢٨ شاری ئەوروپا چالاکی بۆ پشتگیریی عەفرین بەڕێوەدەچێت

2018-01-18 17:48:07



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین، کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی ئەوروپا، لە ٢٨ شاری ئەوروپا چالاکی ئەنجام دەدات.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی ئەوروپا، بانگەوازییەکی بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکانی بۆ پشتگیری کانتۆنی عەفرین-ی ڕۆژئاوای کوردستان، لە بەشێک لە وڵاتە جیاوازەکانی ئەوروپا.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی کەجەدەی ئەوروپا-دا هاتووە:"لەدژی هەوڵە داگیرکارییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین، لە ئەوروپا و هەموو شوێنەکان ناڕەزایەتییەکانی فراوان دەبن".

 

ئەوەش هاتووە:"بە بانگی سەفەربەری و بۆ خانوەندەرکەوتن لە عەفرین بۆ ڕۆحێتی کۆبانێ، کە لەلایەن کەجەدەکەی ئەوروپاوە کراوە، لە ژمارەیەکی زۆر لە شارەکانی ئەوروپا و سەرتاسەری جیهان، لە ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەلجیکا، هۆڵەندا، بەریتانیا، سویسرا، کەنەدا، یۆنان، ئوسترالیا، قوبرس، سوید، دانیمارک و نەرویج چالاکیی ئەنجام دەدرێت".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin