Smiley face
Smiley face
Smiley face

مەسەدە: هێرش بۆ سەر عەفرین هێرشە بۆ سەر گەلانی سوریا

2018-01-18 16:26:03



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

ئەنجومەنی سوریای دیموکرات هێرشەکانی تورکیای بۆ سەر عەفرین شەرمەزارکرد و ڕایگەیاند، کە هێرش بۆ سەر عەفرین هێرشە بۆ سەر گەلانی سوریا.

 

ئەمڕۆ، ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی-مەسەدە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرینی شەرمەزارکرد.

 

مەسەدە ڕایگەیاند: مەبەستی تورکیا لەو هێرشانە، لەناوبردنی پرۆژەی ئاشتییە لە سوریادا، ئاکەپە پشتگیریی چەتەکانی کرد بۆ هێرشکردنە سەر باکوری سوریا و ئاسانکاریی بۆ کردن، کە سنوورەکان تێپەڕبکەن و بگەنە ناو خاکی سوریاوە.

 

لە بەردەوامی ڕایگەیاند: پاش ڕزگارکردنی خاکی سوریا لە چنگی چەتەکانی داعش، پرۆژەی دیموکراتی لەسەر بنەمای ئیرادەی گەلانی سوریا دەستیپێکرد، تورکیا لەو پرۆژەیە کە خزمەت بە داهاتووی گەلانی سوریا دەکات، دەترسێت.

 

لە کۆتاییدا مەسەدە ڕایگەیاند: هەموو جۆرە دەستێوەردانێک لە ناو خاکی سوریادا شەرمەزار دەکەین، بانگەوازیی هێزە نێودەوڵەتییەکان دەکەین، کە لە دژی ئەو هێرشانەی تورکیا بووەستنەوە، هێرش بۆ سەر ناوچەی کوردنشین بەواتای هێرشە بۆ سەر خاکی سوریا، پێویستە گەلانی سوریا بەرگری لە باکوری سوریا بکەن و لە دژ داگیرکارییەکانی تورکیادا.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin