Smiley face
Smiley face
Smiley face

دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا

2018-01-18 16:14:04



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان 

 

بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوەی، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ڕۆژی شەممە دواخرا.

 

کاتژمێر ٠٤:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر پرسی دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە دواخرا.

 

لە سەرەتای كۆبوونەوەكە، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوایان لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران کرد، کە دەنگدان لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەشێوەی  نهێنی بێت، لەكاتی دەنگدان هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەكان بایكۆتی دانیشتەكەیان كرد و هۆڵی پەرلەمانیان بەجێهێشت، بەو هۆیەشەوە، ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتارانی کەمیکرد.

 

شوان داودی ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراكسیۆنی یەكێتی، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"لەسەر پێنشاری ١٤٨ پەرلەمانتار، داوا لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان كرا، کە داوای دواخستنی هەڵبژاردنەكان بكات و سوننەكانی عێراق بەگشتی داوای دواخستنی هەڵبژادنەكان دەكەن".

 

 

وتیشی:"هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەكان بایكۆتی دانیشتەكەیان كرد، بۆیە ڕێژەی یاسایی تەواو نەبوو، دانیشتنەكە بۆ ڕۆژی شەممە دوخرا".

 

لەبارەی ڕێژەی دەنگەکانی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، داودی وتی:"بەگشتی ١٢٠ دەنگ هەبوو بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان".

 

شوان داودی، ئاماژەی بە هەڵوێستنی فراکسیۆنی کوردییەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێراق-ەوە و ڕایگەیاند:"جگە لە فراكسیۆنی گۆڕان، سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان داوای دواخستنی هەڵبژاردنەكانیان كرد، چونكە لەئێستادا كورد لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەكانە بەهۆی ئەو دۆخەی کە بەسەریدا هاتووە".

 

جێگای ئاماژەپێکردنە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگدان لەسەر هەر پێشنیار و پڕۆژە یاسایەك، دەبێت لە كۆی ٢٦٠ پەرلەمانتار، ١٦٥ پەرلەمانتار دەنگی بە بەڵێ بێت، ئەوكات ڕێژەی یاسایی تەواو دەبێت.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin