Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ ڕووداوێکى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌دا ٥٢ هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستدا

2018-01-18 11:18:13



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


له‌ وڵاتى کازاخستان ئاگر له‌ پاسێکدا که‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ٥٢ هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستدا.


که‌مێک پێش ئێستا میدیا جیهانییه‌کان بڵاویان کرده‌وه‌، که‌ به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ باکورى ڕۆژئاواى وڵاتى کازاخستان پاسێک گڕى گرتووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ٥٢ هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و پێنج که‌سیش له‌ ڕووداوه‌که‌ ڕزگاریان بووه‌.


وه‌زاره‌تى ناوخۆى کازاخستان باسى له‌وه‌ کردوه‌، پاسه‌که‌ ٥٥ سه‌رنشین و دوو شۆفێرى تێدا بووه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها پێنج که‌س ڕزگاریان بووه‌ و گوێزراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.


ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کردوه‌، ڕووداوه‌که‌ له‌ ناوچه‌ى ئیرگیز له‌ هه‌رێمى ئه‌کتۆب بووه‌ له‌سه‌ر سنورى ڕوسیا و کازاخستان.


به‌پێى زانیارییه‌کانى میدیا جیهانییه‌کان، قوربانییه‌کان هاوڵاتى ئۆزبه‌کی بوون، ساڵانێکه‌ کرێکارانى ئۆزبه‌کى ئه‌و ڕێگه‌یه‌ به‌کاردێنن و لێیه‌وه‌ ده‌ڕۆن بۆ سنورى ڕوسیا بۆ کارى کرێکارى و بینا دروستکردن.

 


ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin