Smiley face
Smiley face
Smiley face

ترامپ: ڕوسیا یارمه‌تى کۆریاى باکور ده‌دات

2018-01-18 10:39:58



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، ڕوسیا یارمه‌تى کۆریاى باکور ده‌دات بۆ ده‌ربازبوون له‌ گه‌مارۆى جیهانیى.


دوێنێ ئێواره‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌ چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ ئاژانسى ڕۆیته‌رز، وتى ڕوسیا هاوکارى کۆریاى باکور ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ گه‌مارۆ و ئابلۆقه‌ى نێوده‌ه‌وڵه‌تى خۆى ڕزگار بکات.


تره‌مپ وتى: ڕوسیا هه‌رگیز یارمه‌تى ئێمه‌ نادات له‌ کیشه‌ى کۆریاى باکور، به‌ڵام چین یارمه‌تیمان ده‌دات، که‌چى ڕوسیا پێچه‌وانه‌ى کاره‌کانى چین ده‌کات.


هه‌ریه‌ک له‌ چین و ڕوسیا واژۆیان کردوه‌ بۆ سه‌پاندنى ئابلۆقه‌ به‌سه‌ر کۆریاى باکوردا، که‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ساڵى ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو.


ترامپ ئه‌وه‌شى وت، که‌ ئه‌مریکا پێویستى زیاترى به‌ هێڵى به‌رگرى دژه‌ موشه‌ک هه‌یه‌.


له‌ دواى ئه‌وه‌ى ترامپ له‌ ئه‌مریکا ده‌سه‌ڵاتى گرته‌ده‌ست، که‌ ماوه‌ى ساڵێکه‌، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ کۆریاى باکور ناکۆکییه‌کانیان په‌ره‌ى سه‌ندووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یه‌کتر ده‌که‌ن.


ک.ک


 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : ro[email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin