Smiley face
Smiley face
Smiley face

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکه‌وه‌ چوار ئه‌ندامى هێزه‌ عێراقییه‌کان کوژران

2018-01-17 19:54:27



ڕۆژنیوز ـ  هاوڕێ کرێکار


له‌ سنوری شاره‌دێی گوڵاڵه‌ بۆمبێکی چێنراو به‌ کاروانی ئۆتۆمبێله‌کانی فه‌وجێکی پۆلیسی ئیتحادی و فه‌وجێکی سوپای عێراقدا ته‌قیه‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ چوار ئه‌ندامى پۆلیس و سوپاى عێراق کوژران و سیانی تریش بریندار بوون.


ئه‌مڕۆ له‌ سنوری شاره‌دێی گوڵاڵه‌ سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی خانه‌قین، بۆمبێکی چێنراو ته‌قییه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی سوپای عێراق و پۆلیسی ئیتحادی کرده‌ قوربانی.


ڕائید سمکۆ عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری بنکه‌ی ئاسایشی شاره‌دێی کۆکس، بۆ ڕۆژنیوز وتی: له‌ ناوچه‌ی توبجی سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی گوڵاڵه‌، فه‌وجێکی سوپای عێراق و فه‌وجێکی پۆلیسی ئیتحادی، به‌ سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی پۆلیسی دیاله‌، هه‌ڵمه‌تێکی گه‌ڕان و پشکنینیان بۆ ڕاودونانی چه‌ته‌کانی داعش له‌و سنوره‌ ئه‌نجامداوه‌.


وتیشی: له‌ کاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا بۆمبێکی چێنراو ته‌قیوه‌ته‌وه‌ به‌و هێزانه‌دا و ژماره‌یه‌ک قوربانی لێکه‌وته‌وه‌.


باسی له‌وه‌شکرد، به‌پێی دواین زانیاری چوار سه‌رباز و پولیس کوژراون و سیانیشیان بریندار بوون، به‌ڵام نازانرێت ئه‌و قوربانیانه‌ چه‌ندیان سه‌رباز و چه‌ندیان پۆلیسن.


ناوچه‌ی توبج ده‌که‌وێته‌ نێوان هه‌ردوو شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په‌ و گوڵاڵه‌ له‌ سنورى خانه‌قین، ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ تا ئێستا موڵگه‌ی گروپه‌ تیرۆریستییه‌ جیاجیاکان بووه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin