Smiley face
Smiley face
Smiley face

چه‌مچه‌ماڵ، هاوڵاتییه‌ک خۆى خنکاند

2018-01-17 17:02:35



ڕۆژنیوز ـ ئاشتى ئه‌حمه‌د


له‌ شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ سه‌ربه‌ پارێزگاى سلێمانى هاوڵاتییه‌ک خۆى خنکاند.


دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ شارۆچکه‌ی چه‌مچه‌ماڵ پیاوێک خۆى خنکاندوه‌ که‌ ته‌مه‌نى ٤٨ ساڵه‌.


ئه‌یوب حه‌مه‌ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئه‌مڕۆ له‌ چه‌مچه‌ماڵ پیاوێک به‌ ناوى ئیسماعیل ڕه‌مه‌زان عەزیز، ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ، خۆى خنکاندوه‌ و ته‌رمه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشکی دادی سلێمانی کراوه‌ بۆ توێکاری پزیشکیی.

 

وتیشی: هۆکاری ڕووداوەکە نازانرێت.

 


دوێنێ به‌یانیش پیاوێکی ته‌مه‌ن ٦٣ ساڵ له‌ گه‌ڕه‌کی ئابڵاخ له‌ شاری سلێمانی که‌ خانه‌نشین بووه‌، به‌ پشتێنه‌که‌ی خۆی، خۆی خنکاند.


به‌پێی ئامارێکی ڕۆژنیوز، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه‌، ئه‌مه‌ ١٧ هه‌مین حاڵه‌تی کوشتن و خۆکوشتنه‌ (به‌ هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه‌)، که‌ له‌ باشوری کوردستان ڕووده‌دات، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ کوژرانی پێنج هاوڵاتی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گولـله‌هاوه‌ن و مینه‌وه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin