Smiley face
Smiley face
Smiley face

"تورکیا بەبێ ڕێگاپێدانی ئەمریکا و ڕوسیا ناتوانێت هێرش بکاتە سەر عەفرین"

2018-01-17 15:40:07



ڕۆژنیوز- ناوەندی هەواڵەکان

 

ڕۆژنامە عەرەبییەکان هەڕەشەی هێرشی سوپای تورک-یان بۆ سەر عەفرین کردە ڕۆژەڤ و ڕایانگەیاند، کە سوپای تورک بەبێ ڕێگاپێدانی ئەمریکا و ڕوسیا ناتوانێت هێرش بکاتە سەر عەفرین.

 

ئەمڕۆ ڕۆژنامەی قودسی عەرەبیی فەلەستینی، کە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بڵاودەبێتەوە لە وتارێکدا هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرینی کردە ڕۆژەڤ.

 

ڕۆژنامەکە ڕایگەیاند: سوپای تورک بەبێ ڕێگاپێدانی ئەمریکا و ڕوسیا ناتوانێت بچێتە ناو خاکی باکوری سوریاوە، لەو بارەیەشەوە ئەنقەرە و واشنتۆن ڕێک نەکەوتوون و پاش ئەوەی سوپای پاراستنی سنوورەکانی باکوری سوریا دامەزراوە ناکۆکییەکانی نێوانیان زیادیکرد.

 

لە وتاری ئەو ڕۆژنامەیەدا ئەوەش ئاشکراکراوە، کە ڕوسیا ڕەزامەند نییە بە هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، لە ڕوانگەی ڕوسیاوە، تورکیا تەنیا کاتێک دەتوانێت ئەو هێرشە ئەنجام بدات، کە هەیئەتی تەحریری شام لە ئیدلب تەسفییە بکات.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin