Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەرێم داوادەکات مووچەیەکی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی خەرج بکرێت

2018-01-17 15:23:39



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

نوێنەرانی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی حکومەتی هەرێم پێشنیاریانکرد، لەگەڵ دەستپێکردنی کاری لیژنەی وردبینیی (عێراق)، کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەستپێبکات، مووچەیەکی تەواوی هەردوو وەزارەتەکە خەرج بکرێت.

 

ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی سەڕۆک و ئەندامانی لێژنەی باڵا و ڕاوێژکاری دارایی  لە وەزارەتەکانی دارایی و تەندروستی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی لێژنەی بایۆمەتریی لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم  لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی چاودێری دارایی لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ، دووەم کۆبوونەوەی لیژنەی وردبینیی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئەنجامدرا.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی حکومەتی هەرێم، لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا، تیمەکانی چاودێریی دارایی عێڕاقی فیدراڵ کە پێک دێت لە ۱٦  وردبین دابەشی چوار تیم بکرێن و هەفتەی داهاتوو  سەردانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە  بکەن، بە مەبەستی دەستکردن بەپرۆسەی وردبینی لیستی مووچەخۆرانی هەردوو وەزارەت.

 

هەر لە ڕاگەیەنداروەکەدا هاتووە:"لیژنەکە ڕەزامەندی دەڕبڕی لەسەر بەرزکردنەوەی پێشنیاری نوێنەرانی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم بۆ پێدانی مووچەیەکی تەواو لەگەڵ دەستپێکردنی کاری لیژنەی وردبینی بۆ ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێڕاق".

 

ئەوەش هاتووە:"جەختکرایەوە کە لیستی بایومەتری حکومەتی هەرێم بکرێت بە بنەما بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران و پەلە لە پرۆسەکە بکرێت".

 

ئەمە لەکاتێکدایە، کە ئەمڕۆ، ڕێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندورستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:"بابەتی نارنی مووچە لەلایەن بەغداوە بۆ هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە لە قۆناغی کۆتاییدایە و لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا ڕەوانە دەکرێت".

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin