Smiley face
Smiley face
Smiley face

٦٠٪ ی ئاواره‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ حه‌ویجه‌

2018-01-17 14:36:48



ڕۆژنیوز - که‌رکوک

 

گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی شارۆچکه‌ی حه‌ویجه‌ و شاردێکانی ده‌وروبه‌ری بۆ ناوچه‌کانی خۆیان به‌رده‌وامه و ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی شارۆچکه‌ی حه‌ویجه‌ ڕایده‌گەیەنێت: 60%ی ئاواره‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ حه‌ویجه‌.

 

له‌ ناوه‌ڕستی ساڵی 2014 به‌هۆی هێرشی چه‌ته‌کانی داعش بۆ سه‌ر شارۆچکه‌ی حه‌ویجه‌ و شاردێکانی ده‌وروبه‌ری ژماره‌یه‌ک زۆر له‌ هاوڵاتیان له‌ ناوچه‌که‌ هه‌ڵهاتن و له‌ کامپه‌کانی شاری که‌رکوک جێگر کران، دوای کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو، گەڕانەوەی ئاوارەکان دەستیپێکرد.

 

ئه‌حمه‌د خورشید، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شارۆچکه‌ی حه‌ویجه‌، به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند:"قۆناغ به‌ قۆناغ ئاواره‌کانی حه‌ویجه‌ له‌ که‌رکوکه‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، له‌ ئێستاشدا ئەو ئاوارانەی، که‌ له‌ کامپی سێ-ی له‌یلان جێگیرکراوان، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ حه‌ویجه‌".

 

ئه‌حمه‌د خورشید

 

ئەحمەد خورشید، ڕاشیگه‌یاند:"60%ی ئاواره‌کان گەڕاونەتەوە سنووری حەویجە و زۆربه‌یان ئەوانەشی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ خه‌ڵکی گونده‌کان و شارەد‌ێکانی ده‌وربه‌ری حه‌ویجه‌ن".

 

هەروەها، وتی:"دوێنی زیاتر له‌ هەزار و 500 هاوڵاتی حه‌ویجه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ته‌وه‌ بۆ ناوچه‌کانیان خۆیان، که‌ له‌ 250 خێزان پێکهاتبوون".

 

سەبارەت بە سست بەڕێوەچوونی گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە، ناوبراو، وتی:"هێزه‌ ئه‌منییه‌کان بەبیانووی لێکۆڵینەوە، ئاسته‌نگیی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان دروست ده‌که‌ن، زۆر جار بە شەوان ڕێگە بە گەڕانەوەیان دەدرێت، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیی په‌لاماردانی گروپه‌ چه‌کداره‌کانیان دروست دەکات".

 

گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کانی حه‌ویجه‌ له‌ کاتێکدایه‌، تا ئێستاش چه‌ته‌کانی داعش به‌شێوه‌ی گروپ گروپ شه‌وانه‌ هێرش دەکەن و له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌کان ڕوبه‌ڕووی یه‌کتر ده‌بنه‌وه‌.

 

شارۆچکه‌ی حه‌ویجه‌ 55 کم له‌ شاری که‌رکوکه‌وه‌ دووره‌، هه‌ر‌یه‌ک له‌ شاره‌دێکانی( ڕیاز، زاپ، عه‌باسیه‌، ڕه‌شاد) سه‌ر بەو شارەدێیەن.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin