Smiley face
Smiley face
Smiley face

سوپای عێراق له‌ که‌رکوک ده‌کشێته‌وه‌

2018-01-17 13:45:10



ڕۆژنیوز- که‌رکوک

 

فه‌رمانده‌یه‌کی سوپای عێراق، ڕایدەگەیەنێت: سوپای عێراقی به‌ ته‌واویی له‌ کەرکوک‌ ده‌کشێته‌وه‌ و دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌که‌ ڕاده‌ستی پۆلیسی فیدراڵی ده‌کرێت.

 

بڕیارە ئەمڕۆ، فرقه‌ی 20ی سوپای عێراق، که‌ سه‌رپه‌رشتی دۆسیه‌ی ئه‌منی کەرکوک-یان ده‌کرد دەست بە کشانەوە دەکەن.

 

عه‌مید ڕوکن شێرزاد عه‌زیز کافرۆشی، فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی 20ی سوپای عێراق، به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند:"حەیدەر عەبادی فەرمانی کردووە، سوپای عێراق له‌ شاری که‌رکوک بکشێته‌وه‌ و دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌که‌ ڕاده‌ستی پۆلیسی فیداڵی عێراق بکرێت".

 

شێرزاد عه‌زیز کافرۆشی

 

ئەو فەرماندە کوردەی سوپای عێراق، وتیشی‌:"ئه‌مڕۆ ئێمه‌ ده‌ست به‌ کشانه‌وه‌ ده‌که‌ین و له‌ سنووری پارێزگای موسڵ جێگیر ده‌بین، به‌شێکی تر له‌و سوپایه‌ی، که‌ له‌ شاری که‌رکوک جێگر کراون، ده‌چنه‌ سنووری پارێزگای دیاله‌ و به‌شێکیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار و له‌ خواروو که‌رکوک جێگرده‌بن".

 

جێگای باسه‌، مانگی ڕابردوو، شێرزاد کافرۆشی وه‌ک فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی 20ی سوپای عێراق ده‌سنیشان کرا و دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌که‌ ڕاده‌ستی ئه‌و فه‌رمانده‌ کورده‌ کرا.

 

لە ١٦/ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە زەبری هێز شاری کەرکوک-یان خستەژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە، پاش چەند ڕۆژێک حەشدی شەعبی  کشایەوە و تەنیا سوپا و پۆلیسی فیدراڵیی لە شارەکە مانەوە.

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin