Smiley face
Smiley face
Smiley face

سوننەکان داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن

2018-01-17 13:38:54



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکان داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن کە بڕیارە لە ١٢ی مانگی ئایاری ئەمساڵ لە عێراق بەڕێوە بچێت.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سەلاح جبوری، سەرۆکی فراکسیۆنی هێزە هاوپەیمانییەکانی عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە داوکارییەکدا کە وێنەیەکی بۆ ڕۆژنیوز نێردراوە، دوو پێشنیاری پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کردووە.

 

لە نووسراوەکەدا هاتووە: بە پشتبەستن بە بەرژەوەندی گشتی و وەدیهێنانی دادگەریی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە نێوان ڕۆڵەکانی گەلی عێراق، بەپێی پرەنسیپی دەستوریی لە ڕەخساندنی هەل بۆ عێراقییەکان و لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە خراپەی کە پارێزگا خاپوورکراوەکان پێیدا تێدەپەڕن، دوای داگیرکارییەکانی داعش.

 

 

ئەوەش هاتووە کە: بەهۆی نەبوونی ئەو هەلومەرجانەی کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دریاریی کردوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە ناوچەکەدا و گەڕاندنەوەی سەقامگیریی بۆ ناوچە ئازادکراوەکان، گەڕاندنەوەی سەرجەم ئاوارەکان، دابینکردنی کەشوهەوای هەڵبژاردن، ئاسایش لە ناوچە ئازادکراوەکان، قەتیسکردنی چەک لەدەستی دەوڵەت، هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکان دوو پێشنیاری هەیە.

 

ئەوەش هاتووە کە: پێشنیاری یەکەم بریتییە دواخستنی هەڵبژاردنەکان لانی کەم بۆ ماوەی یەک ساڵ، بۆ ئەوەی بوار بڕەخسێندرێت لەبەردەم حکومەت و هێزە سیاسییەکان بۆ تەواوکردنی مەرجە پێویستەکان کە ئەنجومەنی نوێنەران دیاریکردووە، هاوکات لەگەڵ درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمانی ئێستا.

 

لەبارەی پێشنیاری دووەمیش هاتووە: لە ئەگەری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانیش لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، داوا دەکەین کە هەڵبژاردن لەو پارێزگایانە دوابخرێت کە رێکخراوی تیرۆریستی داعش داگیری کردبوون، تەنیا لە پارێزگاکانی دیکەدا بکرێت.

 

هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکان، فراکسیۆنێکی تایبەت بە سونییەکانە و یەکێکە لەو فراکسیۆنانەی کە سەر بە بەری سوننەن لە پەرلەمانی عێراقدا.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin