Smiley face
Smiley face
Smiley face

کورد بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

2018-01-17 12:20:17



ڕۆژنیوز – ڕۆزە محەمەد

 

فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق، بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان کرد، پەرلەمانتارێکی کوردیش ئاشکرای دەکات کەبەردەوام دەبن لە بایکۆتکردنی دانیشتنەکان تاوەکو لەگەڵ عەبادی لەسەر بودجە گفتوگۆ دەکەن.

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد و کوردیش بایکۆتی ئەو دانیشتنەی کرد، ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، هۆکارەکەی بۆ ڕۆژنیوز خستەڕوو.

 

ئەشواق جاف وتی: دوێنێ لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیارمان دا کە بایکۆتی هەر دانیشتنێک بکەین کە پەیوەندی بە بودجەوە هەبێت، چونکە ئێمە لە ڕابردوودا دوامان کردبوو کە لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق دابنیشین و تاوتوێی پرۆژە یاسای بودجە بکەین پێش ئەوەی کە ئەو پرۆژە یاسایە بخرێتە کارنامەی پەرلەمانەوە.

 

 

ناوبراو، وتیشی: دانیشتنی ئەمڕۆمان بایکۆت کرد، چونکە پرۆژە یاسایی بودجە خرابوویە کارنامەی دانیشتنەکەوە، ئەگەر ئێمە بەشداری ئەو دانیشتنە بکەین ئەوا واتای ئەوەیە کە ئەو  پرۆژە یاسایەمان قبوڵە، بۆیە ئێمەش قبوڵی ناکەین و دانیشتنەکان بایکۆت دەکەین تاوەکو لەگەڵ عەبادی دادەنیشین.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin