Smiley face
Smiley face
Smiley face

شاندێکی باڵای تورک لە کەرکوکە و پێدەچێت پۆستەکان دابەش بکرێن

2018-01-17 12:01:48



ڕۆژنیوز - کەرکوک

 

سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناو پارێزگای کەرکوکەوە ڕایگەیاند کە شاندێکی باڵای تورک ئێستاکە لە پارێزگای کەرکوکن، ئەندامێکی کوردی ئەنجومەنی پارێزگاش دەڵێت پێدەچێت پۆستەکان دابەش بکرێن.

 

سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناو پارێزگای کەرکوک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لە لێدوانێکی تایبەتدا چەند زانیارییەکی لەبارەی شاندەکەی تورکیا بۆ کەرکوک خستەڕوو.

 

سەرچاوەکە بۆ ڕۆژنیوز وتی: شاندێکی باڵای حومەتی تورکیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاتونەتە ناو بینای پارێزگای کەرکوک، پێشتریش لەوە ئاگادار کراوینەتەوە کە نابێت هیچ ڕۆژنامەنووسێک لەوێ ئامادە بێت.

 

هەروەها وتیشی: بڕیارە شاندەکە لەگەڵ پێکهاتەکانی کەرکوک کۆبێتە وە، تا ئێستاش لەگەڵ پێکهاتەی عەرەب و تورکمان کۆ بوەتەوە.

 

لە بەرامبەردا ئازاد جەباری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەبارەی ئەو شاندەوە وتی: هیچ ئاگاداری ئەو شاندە نین، بەڵام ئاگاداری ئەوەین کە عەلی عەلاقی پەرلەمانتاری شیعە و تۆرهان موفتی نوێنەری حکومەت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هاتوون بۆ ئەوەی پۆستەکانی پارێزگای کەرکوک بە ٣٢% دابەش بکەن بەسەر پێکهاتەکانی کەرکوکدا.

 

جێگای ئاماژەیە، دوای ڕووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر و دەست بەسەرداگرتنی شارەکە لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە، تا ئێستا هیچ کۆبوونەویەکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک نەکراوە، بڕیاربوو ڕۆژی ٢٦ ی مانگی ڕابردوو کۆبوونەوەیەک بکرێت، بەڵام ئەویش دوا خرا بۆ ساڵی تازە، بەڵا تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت هیچ کۆبوونەوەیەک بەڕێوەنەچووە.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin