Smiley face
Smiley face
Smiley face

شەپۆلێکى بەفر و باران  ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

2018-01-17 11:16:26



ڕۆژنیوز – ڕۆزە محەمەد

 

پێشبینى دەرکرێت رۆژى پێنج شەممه 18-1-2018 لە کاتەکانى بەیانى زوودا کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست وە هاتنى بارستە هەوایەکى سارد لە ناوەڕاستى ئەوروپا کار بکاتە سەر تەواوى هەرێمی کوردستان.

 

بەشی پێشبینی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، کە رۆژى پێنج شەممە باران بارین بەشێوەیەکى پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکان دەبارێت و بەفر بارینیش لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت.

 

هەروەها ڕۆژى هەینى ئاستى باران و بەفر بارین زیاتر دەبێت، دواى زیادبوونى کاریگەرى ئەم شەپۆلە بە شێوەیەک لە تەواوى ناوچە شاخاوییەکان ئەو ناوچە شاخاویانەى کە بەرزیەکەیان لە هەزار (1000)م زیاترە بەفر بارینى دەبێت، لەگەڵ زیادبوونى کاریگەرى ئەم شەپۆلەدا ئەگەر هەیە لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و دهۆکیش بەفر ببارێت.

 

هاوکات پێشبینى بەرزبوونەوەى تۆزو خۆڵ لە ناوچەکانى باشورى هەرێم و ناوەڕاستى عێراق بەهۆى زیادبوونى خێراى با کە دەگاتە سەرووى 30کم لە کاتژمێرێکدا، هەروەها نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بە چەند پلەیەک، لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ سفر پلەى سیلیزى دادەبەزێت.

 

ڕێژەى باران بارین لە سەنتەرى پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبێت لەماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆلە:

 

هەولێر سەرووى 20 ملم

سلێمانى سەرووى 30 ملم

دهۆک سەرووى 30 ملم

کرکووک (15-20)ملم

هەڵەبجە سەرووى 25 ملم

 

رۆژى شەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لاواز دەبێت لە کاتەکانى دواى نێوەڕۆ کۆتایى دێت.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin