Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە ٣٠ ناوچەی سەر بە دەرسیم قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا

2018-01-16 20:10:23



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

پارێزگاری دەرسیم، ٣٠ ناوچەی سەربە دەرسیم-ی لە باکوری کوردستان، وەک ناوچەی قەدەغەکراو ڕاگەیاند.

 

ئەمڕۆ، پارێزگاری دەرسیم لە بەیاننامەکەدا قەدەغەبوونی هاتووچۆی لەسەر ٣٠ ناوچەی سەر بەو پەرێزگایە ڕاگەیاند.

 

بەپێی بڕیارەکەی پارێزگاری ئاکەپە-یی دەرسیم، قەدەغەی هاتووچۆ لەو ٣٠ ناوچەیە، لە ئەمڕۆوە دەستیپێکردووەو تا ٣٠ی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت.

 

سوپای تورک بەهۆی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانییەوە، تا ئێستا لە سەدان گوند و ناوچەی باکوری کوردستان قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاندووە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin