Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک لە باکوری کوردستان بەردەوامە

2018-01-16 16:40:12



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگیی و سیخوڕییەکانی لە سنووری شاروشارۆچکەکانی باکوری کوردستان بەردەوامە.

 

ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک لە نزیک گوندی مەلێ-ی سەربە هەرێمی بەستا لە شرناخ، بەردەوامی هەبووەو چەندین سەربازی لە سنوورەکە جێگیرکردووە.

 

هاوکات لەگەڵ جێگیرکردنی سەربازەکانیدا، لە هەرێمی بەستا ئۆپەراسیۆن بە بەشداری چەندین هەلیکۆپتەر بەردەوام بووە.

 

بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنانەوە، حکومەتی ئاکەپە لە دەیان گوندی باکوری کوردستان قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاندووەو ناوچەکەی کردووە بە سەربازگە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin