Smiley face
Smiley face
Smiley face

شەڕڤانان چەتەکانی سەر بە تورکیا دەکەنە ئامانج

2018-01-16 14:29:13



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە، وەڵامی هێرشێکی چەتەکانی سەربە تورکیایان دایەوە، کە لە هەوڵی داگیرکردنی عەفرین-دان و کردنیانە ئامانجی چالاکییەکیان.

 

بەگوێڕەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)، بە جوڵانەوەیەکی گروپێکی چەتی سەر بە تورکیایان زانیوە لە دەوروبەری گوندی باسوفانی سەربە شێراوای عەفرین و چالاکییەکیان لە دژ ئەنجام داون.

 

ڕاگەیەندراوە، کە شەڕڤانان بە چەکی نیوەقورس ئەو چەتانەیان کردووەتە ئامانجی چالاکییەکەیان، لە بارەی ئەنجامەکانی ئەو چالاکییەی شەڕڤانانەوە هێشتا زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.

 

هەروەها، ئەو گروپە چەتانە لە لایەکی دیکەوە گوندەکانی سەربە جندرێس-یان تۆپباران کردووە و شەڕڤانان وەڵامی ئەو هێرشەشیان داوەتەوە، هەروەها لە چەندین ناوچەی دەوروبەری عەزازیش شەڕ لە نێوان شەڕڤانان و چەتەکاندا ڕوویداوە.

 

ئاشکراکراکراوە، کە لە ئەنجامی ئەو شەڕانەدا چەتەکان کوژراو و برینداریان هەبووە، بەڵام ژمارەکەیان نەزاندراوە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin