Smiley face
Smiley face
Smiley face

فەرماندەی گشتیی یەپەگە: ناوچەکە لە بەڵای ئەردۆغان پاک دەکەینەوە

2018-01-16 14:16:29



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

سیپان حەمۆ، فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، دەڵێت وەکچۆن ناوچەکەمان لە داعش پاککردوەوە، چارەنووسمان وایە، کە لە بەڵای ئەردۆغانیشی پاک بکەینەوە.

 

فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات باسی لە هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ هێرش بۆ سەر عەفرین کردووە و ڕایگەیاندووە، کە یەپەگە بەرگری لە گەلی کورد و هەموو گەلانی ناوچەکە دەکات.

 

سیپان حەمۆ، وتی: ئەوە شەش ساڵە کە حکومەتی تورک هەموو دەرفەتەکانی بە کار هێناوە بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر ڕۆژئاوا، هەر لە سەرەتاوە هەڵوێستی دوژمنانەیان لە دژی ئێمە هەبوو، بەڵام سەرەڕای هەموو پیلانەکانی بۆ هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوا هیچ هێرشێکیان سەرنەکەوت.

 

لە بەردەوامیدا وتی: حکومەتی تورک لە ڕێگای چەتەکانییەوە لە حەلەب زۆری هەوڵداوە هێرش بکاتە سەر گەلی کورد، هەوڵیی سەرەکیی حکومەتی تورک ئەوەیە کە ناکۆکی بخاتە ناو گەلانی باکوری سوریاوە، هەموو پیلانەکانیان بۆ ئەو مەبەستە شکستی هێناوە.

 

حەمۆ وتیشی: ئەردۆغان یان هەر هێزێکی دیکە، ئەگەر بەنیازی هێرش بۆ سەر گەلی کورد و بەتایبەتی هێرش بۆ سەر عەفرین بێت، یەپەگە ئامادەیە کە بەرگری ببکات لە گەلەکەمان، ئەوە ئەرکمانە و سەربەرزین بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانمان، بە گەلەکەمان دەڵێین، کە پیلانی قێزەونی ئەردۆغان جارێکی دیکە تێکدەدەین.

 

فەرماندەی گشتی یەپەگە لە کۆتاییدا دەڵێت: ئەگەر شەڕێک لە عەفرین ڕووبدات دەبێتە شەڕی کۆتایی بۆ گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و هەموو گەلی کورد لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەردۆغان کێشەی دەروونیی هەیە و بووەتە بەڵای گیانی هەموو گەلانی ناوچەکە، وەکچۆن ناوچەکەمان لە چەتەکانی داعش پاککردەوە، چارەنووسمان وایە، کە لە بەڵای ئەردۆغانیشی پاک بکەینەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin