Smiley face
Smiley face
Smiley face

سەرچاوەیەک: سوپای تورک چەکی بۆ چەتەکانی نوسرە نارد

2018-01-16 13:34:45



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

سوپای تورک ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی و ئۆتۆمبێلی سەربازیی لە دەرگای سنووریی بابولهەواوە بۆ چەتەکانی نوسرە ڕەوانەی پارێزگای ئیدلب کردوە.

 

بەگوێڕەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی هاوار، کە لە سەر زاری سەرچاوەیەکی تایبەتی ئاژانسەکەوە بڵاویکردووەتەوە، سوپای تورک ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل و کەرەستەی سەربازیی ڕەوانەی پارێزگای ئیدلب کردووە بۆ چەتەکانی تەحریری شام (نوسرەی جاران).

 

ئەو چەکانە لە سەر سنوورەکانی ئیدلب و عەفرین بۆ هێرش بۆ سەر گوندەکانی سەربە جندرێس و شێراوا بکاردەهێنرێن.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەردۆغان چەندین جار هەڕەشەی هێرش بۆسەر عەفرین و داگیرکردنی کردووە و هەر لەو چەند ڕۆژەشدا تۆپخانەکانی تورکیا ئەو گوندانەیان تۆپباران کردووە.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin