Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەولێر، کەسوکاری پێشمەرگە دیلەکان داوای زانینی چارەنووسی ڕۆڵەکانیان دەکەن

2018-01-16 13:21:13



رۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

ژمارەیەک لە کەسوکاری ئەو پێشمەرگانەی لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دەستگیرکرابوون و تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە، لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان لە شاری ھەولێر گردبونەوەیەکیان ئەنجام دا.

 

لە دوای هێرشەکانی چەتەکانی داعش بۆ سەر باشوری کوردستانلە چەند ساڵی ڕابردوودا، جگە لە سەدان شەهید و هەزاران بریندار، چەندین پێشمەرگەش بە دیلی کەوتنە دەست چەتەکان، کەسوکاری ئەو پێشمەرگانە بەردەوام نیگەرانییان لە دژی دەسەڵاتی سیاسی هەرێم دەربڕیوە کە بۆ ئازادکردنیان کەمتەرخەم بووە، هەر بەو هۆیەشەوە بەشێک لە کەسوکاری ئەو دیلانە ئەمڕۆ گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.

 

خالید ئەحمەد باوکی یەکێک لە پێشمەرگە دیلەکان و بەشدار لە گردبوونەوەکە، بە رۆژنیوزی ڕاگەیاند: داوای چارەنووسی ئەو پێشمەرگانە دەکەین کە لای داعش دیلن، بۆیە داوامان ئەوەیە ئەگەر لە ژیاندا ماون با کار بۆ ئازادکردنیان بکرێت.

 

وتیشی: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لای ئێمەیە ئەو پێشمەرگانەی پێشتر لەلایەن تیرۆرستانی داعش دەستگیرکرابوون دوای رووخانی داعش کەوتونەتە دەست حکومەتی عێراق، بۆیە داوا دەکەین ھەوڵبدرێت لە زووترین کات ئازادبکرێن.

 

خالید ئەحمەد ئەوەشی وت: پێویستە کار بۆ ئەوەش بکرێت، کە ئەگەر ئەو پێشمەرگانە لە ژیاندا نەماون چارەنووسیان دیاری بکرێت، بۆ ئەوەی بێ ھیوا بین لە چاوەڕوانی گەڕانەوەیان.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin