Smiley face
Smiley face
Smiley face

سەرما ژیانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشانی تاڵ کردووە

2018-01-16 13:18:53



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

سەرەڕای ئەوەی دوو مانگ بە سەر بوومەلەرزەکەی کرماشاندا تێپەڕیووە، هێشتا لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە لە دۆخی خراپدا دەژین و سەرما ژیانی لێ تاڵ کردوون.

 

لە ڕۆژی ١٢ی مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی زیاتر لە ٧ پلەی ڕێختەر کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند و لە ئەنجامیدا هەزاران کەس گیانیان لەدەست دا و برینداربوون، لێقەوماوانی ئەو بوومەلەرزەیە هێشتا نەگەڕاونەتەوە دۆخی ئاسایی و بەبێ خزمەتگوزارییە حکومییەکان لە دۆخێکی زۆر سەختدا دەژین.

 

لێقەوماناوانی بوومەلەرزەکە لە وەرزی ساردی ئێستادا بەبێ کابینە و گەرمکەرەوە دەژین، هەروەها بێبەشن لە هەموو کەرەستەیەکی تایبەت بە تەندروستی بۆ لێقەوماوان.

 

ژنانی بەساڵدا چوو لە سەرپێل زەهاو کە تووشی نەخۆشیی وەکو شەکرە و گورچیلە بوون، پێویستییان بە چاودێریی بەردەوامیی پزیشکی هەیە، بەڵام دەستیان ناگات بە ناوەندەکانی تەندروستی و نەخۆشخانەکان، ڕۆژ لەدوای ڕۆژیش دۆخیان نالەبارتر دەبێت.

 

 

هاوڵاتیانی لێقەوماوی سەرپێڵ زەهاو کە بەتەواوەتی بێهیوا بوون، لە خزمەتگوزاریییە حکومییەکان، داوا لە ناوەند و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەن، بە هانایانەوە بچن و فریایان بکەون.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، کە حکومەتی ئێران قەدەغەی کردووە، کە هیچ یارمەتییەک لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە بگاتە دەستی لێقەوماوان.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin