Smiley face
Smiley face
Smiley face

سبه‌ى مووچه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌کرێت

2018-01-15 15:50:26



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند، که‌ سبه‌ى سێ شه‌ممه‌ مووچه‌ى هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ دابه‌ش ده‌کرێت که‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.


که‌مێک پێش ئێستا نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.


له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه‌:"پاش هه‌وڵ و به‌دواداچوونی سات به‌ ساتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ 16-1-2018  مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌کانی 70 و 80 و ته‌واوی ئه‌و هێزانه‌ی تا ئێستا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، دابه‌شده‌کرێت".


زیاتر له‌ دوو مانگه‌ مووچه‌ى به‌شێکى زۆرى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش نه‌کراوه‌، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى لێکه‌وتەوە.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin