Smiley face
Smiley face
Smiley face

جارێکی دیکە نوێنەری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەچێتەوە بەغدا

2018-01-15 13:50:50



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: جارێکی تر بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لەوەزارەتی تەندروستی دەچێتەوە بەغدا، بەمەبەستی ناردنی مووچەی وەزارەتەکە.

 

لە ماوەکانی ڕابردوو حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە مووچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی دەنێرێت، بۆیە هەردوو وەزارەت وردبینیان لە لیستی مووچەکانیاندا کرد و بردیانە بەغدا، بەڵام تا ئێستا مووچە نەنێردراوە.

 

د.خاڵس قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان بە ڕۆژنیوزی راگەیاند: لیستی مووچەخۆرانی وەزارەتی تەندروستی تاکو ئێستا لەلایەن لیژنەی وردبینی بەغداوە ھیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەبووە و بەردەوامن لە وردبینیی.

 

خاڵس قادر، وتیشی: لەم ھەفتەیەدا جارێکی تر بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستی دەچێتەوە بەغدا.

 

وتەبێژی تەندروستی وەزارەتی تەندروستی، ڕاشیگەیاند: داوامان لەبەغدا کردووە ھەوڵەکانیان چڕتربکەنەوە بۆ ئەوەی ناردنی مووچە نەگاتە سەری مانگ و بەردەوامیش جەختیان لێدەکەینەوە.

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin