Smiley face
Smiley face
Smiley face

لەم هەفتەیەدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی هەڵبژاردنەکان دیاری دەکات

2018-01-14 16:37:49



ڕۆژنیوز – بەرهەم لەتیف

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کە سبەینێش دانێشتنەکانی پەرلەمانی عێراق بەردەوام دەبێت، ڕاشیگەیاند:"بڕیارە لەم هەفتەیەدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی هەڵبژاردنەکانی عێراق دیاری بکات".

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بە ئامادەبوونی ١٧١ ئەندام دەستیپێکرد و تا کاتژمێر ٤ ی سەر لەئێوارە بەردەوام بوو.

 

لەباری ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە، فەرهاد قادر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە ڕۆژنیوز-ی ڕاگەیاند:"لە دانیشتنی ئەمڕۆدا بڕیار وابوو دەنگ لەسەر لێسەندنەوەی متمانە یاخود هێشتنەوەی وەزیری گواستنەوەی عێراق بدرێت، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی دانیشتنەکە، نەتواندرا دەنگی لەسەر بدرێت".

 

 

وتیشی: هەر لەدانێشتنی ئەمڕۆدا گفتوگۆ کرا لەسەر پرۆژەی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان کرا و بەپێی پرۆژە یاساکە، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان کەم دەکرێنەوە.

 

فەرهاد قادر، ڕوونیشیکردەوە:"هەر پارێزگایەک ١٠ ئەندامی ئەنجومەنی دەبێت، ئەگەر ژمارەی دانیشتووانی پارێزگایەکیش لە یەک ملیۆن کەس زیاتر بوو، ئەوا هە ٢٠٠ هەزار کەسێک ئەندامی ئەنجومەنی بۆ زیاد دەکرێت".

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو:"بڕیار وایە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا هەم دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان بدرێت، هەم دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بدرێت".

 

فەرهاد قادر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاشیگەیاند:"بڕیارە لەم هەفتەیەدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی هەڵبژاردنەکانی عێراق دیاری بکات، حکومەتی عێراق ١٢ ی ٥ی دیاریکردووە و پەرلەمانیش لەماوەی ئەم هەفتەیەدا بڕیاری لەسەر دەدات".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin