ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر
لە شاری هەولێر پێشانگایەکی پۆستەر کرایەوە و سەرجەمیان گوزارشت لە ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و کاردانەوەکانی دەکات.
ئەمڕۆ، ھونەرمەندی شێوەکار مەریوان زەندی، لە سەنتەری ڕۆشنبیریی زانکۆی جیھان لە شاری هەولێر یەکەمین پێشانگای پۆستەری تایبەتی خۆی کردەوە و ماوەی چوار ڕۆژیش دەخایەنێت.
مەریوان زەندی، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لەم پێشانگایەدا ٢٠ پۆستەر لەشێوەی تابلۆ نمایشدەکرێن و بەدیزاین و کوالێتیەکی سەردەمیانەکراوە و گوزارشت لە لە ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و کاردانەوەکانی دوای ئەو ڕووداوانە دەکات.
مەریوان زەندی
ئەو شێوەکارە، پۆستەری بە یەکێک لە هونەرە گەورەکان ناوبرد و وتی: لێرە پۆستەر وەک ڕیکلامێک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و دوای چەند ڕۆژێک لە ھەڵواسین لێدەکرێتەوە و بوونی نامێنێت، بەڵام پۆستەر یەکێکە لەھونەرە گەورەکان، بۆیە منیش پێشنگام بۆ کردووەتەوە.
جێگای ئاماژەیە، لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە زەبری هێز ناوچە دابڕێندراوەکان-یان لەژێر کۆنترۆڵی کورد دەرهێنا و خستنیانە ژێر دەستی خۆیانەوە.
ش.ف