Smiley face
Smiley face
Smiley face

لوبنان، ته‌قینه‌وه‌ ڕوویدا

2018-01-14 14:09:46



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


له‌ شارى سه‌یدا له‌ باشورى لوبنان ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕوویدا و به‌رپرسێکى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى کرده‌ ئامانج.


نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو ئه‌بوحه‌مزه‌ حه‌مدان به‌رپرسێکى حه‌ماس-ى کرده‌ ئامانج له‌ گه‌ڕه‌کى بوستان له‌ شارى سه‌یدا له‌ باشورى لوبنان، به‌ڵام لێدوانى جیاجیا ده‌درێت له‌سه‌ر چاره‌نوسى ئه‌بو حه‌مزه‌.


به‌شێک له‌ میدیاکانى لوبنان باسیان له‌وه‌ کردوه‌، که‌ ئه‌بو حه‌مزه‌ حه‌مدان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا کوژراوه‌، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس ئه‌وه‌ى ڕه‌تکرده‌وه‌ ئه‌بو حه‌مزه‌ کوژرابێت.


هه‌ر دواى ته‌قینه‌وه‌که‌ به‌شێکى زۆرى هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌ شوێنى ڕووداوه‌که‌ کۆبوونه‌وه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin