ڕۆژنیوز – محەمەد حەسەن
بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی ڕاپەرین ئامارەکانی ساڵی ڕابردووی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ، د.هیوا مەحمود، بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەرین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ئاماری ساڵی ۲۰۱۷ی بەڕێوبەرایەتییەکەیانی ڕاگەیاند.
بەپێی ئامارەکە، ساڵی ڕابردوو، حەوت هەزار و ١٦٨ منداڵ لەدایکبوون، کە سێ هەزار و ٨٦٣ منداڵیان کوڕ و سێ هەزار و ٣٠٥ –یان کچ بوون، بەمەس لەدایکبوون لەچاو بساڵی ٢٠١٦ زیادییکردووە.
هەروەها، هەر لەو ساڵەدا ٧٤٣ کەس گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیەش ٤٤٧ یان لە ڕەگەزی نێر و ٢٩٦ کەسیان لە ڕەگەزی مێ بوون.
هەر بەپێی ئامارەکە، ٩٥ هەزار و ٢٥٦ نەخۆش سەردانی بنکە تەندروستییەکان و ٢٠٢ هەزار و ٨٠٨ نەخۆش سەردانی مەڵبەندە تەندروستییەکانی سنوورەکەیان کردووە.
ش.ف