Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئیتلاعاتی سنە ناهێڵێت پرسە بۆ سارۆ دابنرێت

2018-01-14 13:39:09



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لقی سنەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، نەیهێشت کە خانەوادی سارۆ قارەمانی کە پرسە بۆ ڕۆڵەکەیان بگێڕن، چالاکوانانی مەدەنیی شاری سنە بانگەوازیی خەڵکیان کردووە سەردانی ماڵی سارۆ بکەن بۆ سەرەخۆشیکردن لە خانەوادەکەی.

 

شەوی ڕابردوو، بەڕێوەبەرانی ئیتلاعاتی سنە، هەواڵی کوژرانی سارۆ قارەمانیان دایە خانەوادەکەی، کە لەژێر ئەشکەنجەی لێکۆڵەرانی ئەو لقەدا کوژرابوو، ئەمڕۆش ڕێگایان نەدایە خانەوادەکەی پرسەی بۆ بگرن.

 

پاش ئەوەی بەرێوەبەرانی لقی سنەی وەزارەتی ئیتلاعات ڕێگرییان کرد لەوەی کە لە مزگەوت پرسە بۆ سارۆ بگرن، خانەوادەکەی لە ماڵی خۆیان پرسەی بۆ بەڕێوەدەبەن.

 

چالاکوانانی مەدەنی شاریی سنە بانگەوازیی خەڵکی کوردستانیان کردووە کە سەردانی ماڵی سارۆ بکەن بۆ سەرەخۆشیکردن لە بنەماڵەکەی.

 

ناونیشانی شوێنی پرسەی سارۆ قارەمانی بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە: مەیدانی نبوەت، شەقامی سیرووس، گردی بەهارمەست، کۆڵانی مزگەوتی سەدیقییە.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin