ڕۆژنیوز- هاوکار مسته‌فا
بە مەبەستی دابینکردنی ماوەی 20 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانیی، بڕیاردرا بەدانانی جۆزەی 16 ئهمپێریى بۆ ماڵەکانی سەیدسادق لە جیاتی جۆزەی 20 ئهمپێریى.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له دیوانى قائیمقامیه‌تى شارۆچکه‌ى سه‌یدسادق-ی سەر بە پارێزگای سلێمانیی، هه‌ریه‌که له نوێنه‌رى لایه‌نه سیاسیه‌کان و چین و توێژه جیاوازه‌کانى شارۆچکه‌که کۆوبونه‌وه و دواى کۆبونه‌وه‌که‌ش له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نوسیدا قائیمقامى سه‌یدسادق ناوه‌ڕۆکى کۆبوونه‌وه‌که‌ى بۆدهزگاکانى ڕاگه‌یاندن خسته‌ڕوو.
له کۆنگرهکەدا، دیارى ڕه‌فیق، قائیمقامى شارۆچکه‌ى سه‌یدسادق ڕایگەیان: به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى گرفتى که‌مى کاره‌با و دابینکردنى بڕیارى زیاتر کاره‌باى نیشتیمانى بۆ هاوڵاتیان، لە کۆبوونەوەکەدا ڕه‌زامه‌ندییمان ده‌ربڕى به دانانى جۆزه‌ى 16 ئهمپێریى له برى جۆزه‌ى 20ئهمێریى.
دیاری ڕەفیق، وتیشی: بەدانانی جۆزەی 16 ئەمپێریی بڕى 20 کاتژمێر کاره‌باى به‌رده‌وام بۆ هاوڵاتیان دابین دەکرێت.
ناوبراو، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە بە ناچاریی بەو بەرنامەیە ڕازیی بوون و وتیشی: لەم هەفتەیەدا کۆمپانیاى تایبه‌تمه‌ند هه‌ڵده‌ستێت به جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌که و دانانى جۆزه‌کان، کە بۆ هەر جۆزەیەک بڕی 19 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەرگەدیرێت.
قائیمقامى شارۆچکه‌ى سه‌یدسادق، ڕوونیکردەوە: دواى دانانى ئه‌و جۆزه 16 ئه‌مپێرییه له قۆناغى یه‌که‌مدا مۆلیده ئه‌هلییه‌کانیش ده‌مێنن تا ئه‌وکاته‌ى دڵنیا دەبینەوە، که 20 کاتژمێر کاره‌با ده‌درێته هاوڵاتیان، دواتر هاوڵاتیان و خاوه‌ن مۆلیده‌کان خۆیان سه‌رپشکن چ بڕیارێک ده‌ده‌ن له‌باره‌ى مانه‌وه یاخود لابردنى مۆلیده ئه‌هلییه‌کان.
جێگای ئاماژەیە، ساڵی ڕابردوو بڕیاربوو، کە جۆزەی 20 ئەمپێریی بۆ ماڵەکانی سەیدسادق دابنێرێت و لەبەرامبەردا لە شەو و ڕۆژێکدا 20 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانیی بە هاوڵاتیان بدرێت، بەڵام هاوڵاتیان ناڕزایی بوون و داوای دابینکردنی 24 کاتژمێر کارەبایان دەکرد.
ش.ف