Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەرمی کۆڵبەرێک لەسەر سنوورەکان دۆزرایەوە

2018-01-13 17:48:03



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

دوای ونبوونی بۆماوەی دوو ڕۆژ، تەرمی کۆڵبەرێکی کورد لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە.

 

ئەمڕۆ، کەناڵی تیلیگرامی کۆڵبەرنیوز بڵاویکردەوە، تەرمی کۆڵبەرێکی کورد لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزراوەتەوە.

 

کۆڵبەرنیوز، بڵاویکردووەتەوە: دوو ڕۆژ پێش ئێستا کۆڵبەرێکی بەهۆی سەرماوە لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێمی کوردستان ونبووە، ئەمڕۆش تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

 

کۆڵبەرنیوز، ئەوەشی خستووەتەڕوو: کۆڵبەرەکە ناوی سولەیمان خزری بووە و لە تەمەنی چل ساڵیدا بووە و باوکی سێ منداڵ بووە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin