Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆڕێکی ڕەخنەیی بۆ پارێزگاری سلێمانی و ڕۆژنامەنووسان ڕێکخرا

2018-01-13 15:39:33



ڕۆژنیوز - دانا عومەر

 

لەژێر ناونیشانی "میدیای کوردی و حکومەتی خۆجێی لەنێوان ئازادی دەربڕین و پێشێلکارییەکاندا"، کۆڕێکی ڕەخنەیی بۆ پارێزگاری سلێمانی و ڕێکخەری سەنتەری میترۆ سازکرا.

 

کاتژمێر ٠٢:٣٠ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕو، لە ھۆڵی گەلەری ئورفە لە شاری سلێمانی، ڕێکخراوی چاودێری میدیای کوردی، کۆڕێکی ڕەخنەیی بۆ ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و دیاری محەمەد، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ ڕێکخست.

 

لە سەرەتای کۆڕەکەدا، دیاری محەمەد، قسەیکردو وتی:"لە ساڵی ڕابردوودا پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان بەردەوام بووە، ھەم لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە و ھەمیش لەلایەن ھاوڵاتیاناوە، بێجگە لەوە دادگاکانی ھەرێمی کوردستان نەیانتوانیوە بکوژانی ڕۆژنامەنووسان و ئەو کەسانەی پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان ئەنجام دەدەن سزا بدەن".

 

 

وتیشی:"ساڵی ٢٠١٧، ساڵێکی سەخت بووە بۆ ڕۆژنامەنووسان، ساڵێکە زۆرترین پێشێلکاری تێدایە بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان، کە پێشێلکاریەکان بریتین لە پەلاماردان و گرت و ڕێگری و جیاکاری، تازەترین پێشێلکاریش بریتی بووە لە پڕکردنەوەی بەڵێننامە بە ڕۆژنامەنووسان کە جارێکی تر کاری ڕۆژنامەنووسی نەکەن".

 

دیاری محەمەد، ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی ٢٠١٧ دا ٤١٩ پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان کراوە.

 

دواتر ھەڤاڵ ئەبوبەکر، قسەیکردو، وتی:"لەمیدیادا ناتوانی شتێک بڵێین کە نەبووبێت، میدیای کوردی بەداخەوە زۆر شت ئەڵێت کە نەبووبێت، میدیا کاریگەریی لەسەر دەروونی کۆمەڵگا ھەیە، میدیا قوتابخانەی کۆمەڵگایە، بۆیە دەبێت زۆر وریا بین لەوەی کە ئەم قوتابخانە چۆن کۆمەڵگامان بۆ بەڕێوە دەبات".

 

 

ھەڤاڵ ئەبوبەکر، ئاماژەی بەوەشکرد،، کە ئەو ھەمیشە داکۆکی کار بووە لە ئازادی ڕادەربڕین، بەو شێوەیەش دەمێنێتەوە، ڕاشیگەیاند، دژی ئەوەیە سەرپێچی ھەبێت بەرامەبەر بە ھیچ کەسێک.

 

ھەڤاڵ ئەبوبەکر، ڕەخنەی ئاڕاستەی میدیاکانکردو وتی:"لە کۆمەڵگای کوردیدا،.کاتێک میدیا بێدەنگ دەبێت گۆمەڵگا ئارام دەبێت، کە میدیا کار دەکات کۆمەڵگا نا ئارام دەبێت، ئەمە ڕەخنەیەکە کەمن دەیگرم، وەک ئەوە وایە خەنجەر بە دڵما بھێنم، بەڵام ئەوە ڕاستییە".

 

ھەڤاڵ ئەبوبەکر، ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو تەنھا دژی توندوتیژییە، لەدەرەوەی توندوتیژی پشتگیری ھەموو کارێکی مەدەنیانە دەکات.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin