Smiley face
Smiley face
Smiley face

دزییکردن زیادیکردووە

2018-01-13 12:39:20



ڕۆژنیوز -  ئه‌میر خانه‌قینی

 

لە شارۆچکەی خانەقین دیاردەی دزییکردن زیادییکردووە و تەنها ٤٨ کاتژمێردا پێنج حاڵەت تۆمارکراوە.

 

بەپێی سەرچاوەیەکی پۆلیس لە شارۆچکەی خانەقین-ی سەر بە پارێزگای دیالە، تەنها لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو پێنج حاڵەتی دزییکردن لە گەڕەکە جیایاکانی شارۆچکەکە تۆمارکراوە.

 

هەربەپێی سەرچاوەکە، زۆرترین حاڵەتیان دزینی ماتۆڕسکیل بووە و ماڵ بڕین-یش-ی تێدابووە.

 

جێگای ئاماژەیە لە ١٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو سوپای عێراق چووە ناو سارۆچکەی خانەقین و مەلەفی ئەمنیی شارۆچکەکی لەدەست کورد سەند و خستیە ژێر چنگی خۆیەوە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin