Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەرکوک، نارنجۆکێکی دەنگی لە ماڵی رۆژنامەنوسێکدا تەقییەوە

2018-01-13 13:15:27



ڕۆژنیوز – هاوار ستار

 

لە شاری کەرکوك نارنجۆکێکی دەنگی فڕێدرایە ماڵی رۆژنامەنوسێکی کەرکوك، جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی نەبووە.

 

کاتژمێر ٣:١٠ ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، نارنجۆکێکی دەنگی خرایە ماڵی رۆژنامەنوس ئاکۆ رەشید پەیامنێری ئاژانسی رۆیتەرزەوە.

 

ئاکۆ رەشید پەیامنێری ئاژانسی رۆیتەرز بۆ رۆژنیوز، وتی: بە دەنگێک لە ماڵەکەمدا راچڵەکاین و تەماشامان کرد، لە حەوشەماندا شتێك تەقیوەتەوە، کە دواتر دەرکەوت بۆمبی دەنگی بووە.

 

وتیشی: دوای ئاگادارکردنەوەی دەزگا ئەمنییەکان دەستکراوە بەلێکۆڵینەوە و پۆلیس بە دواداچوونی دەست پێکردووە.

 

پەیامنێرەکەی رۆیتەرز ئاماژەی بەوەشدا، کە هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کەسدا نییە و ئەمەشی دەرهەقی کراوە جێی سەرسوڕمانە.

 

لەدوای روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە ئەمە یەکەمین هێرش و پێشێلکاری لەو جۆرەیە بە بەنارنجۆك هێرش بکرێتە سەر ماڵی رۆژنامەنوسان لە کەرکوك.

 

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin