Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە فەلسەفەی ساکینە جانسزدا "نابێت" نەبوو 

2018-01-13 11:10:27



ڕۆژنیوز - ئەسەر و وەیسی


مامۆستایانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور لە بارەی ڕێبازی پەروەردەکردنی ساکینە جانسز لەو کامپەدا دەڵێن، کە لە فەلسەفەی ساکینە جانسزدا "نابێت" نەبوو.


بەشێک لە مامۆستایانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە بارەی فەلسەفەی ساکینە جانسز بۆ پەروەردەکردن و ڕۆڵی کاریگەریی لەسەر بنەماکانی پەروەردە لەو کامپەدا بۆ ڕۆژنیوز دوان.


خاتوون بابات، مامۆستا، لەبەرەی ئەوە کە ماوەیەک ساکینە جانسز لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی کاری کردووە، وتی: ساکینە جانسز ماوەیەک لەسەر پەروەردەی کامپەکەدا کاری کردوە و خۆی ئەو بوارەی کامپەکەی بەڕێوەدەبرد، بۆ ئەوەی سیستمی پەروەردە لە کامپەکەدا پێش بخات و بنەما و کۆڵەکەکانی دابمەزرێنێت بە بەرفراوانی تێکۆشانیکرد.

 


وتیشی: هەڤاڵ سارا (ساکینە جانسز) خۆی لە هەموو بوارەکاندا بە بەرپرسیار دەزانی، کاریگەریی هەڤاڵ سارا تا ئێستاش لەسەر سیستمی پەروەردەی کامپەکە ماوە، پێموایە ساکینە جانسز کەسایەتییەکی تێکۆشەر، گیانفیدا و بەرپرسیار بوو، هەر ئەو تایبەتمەندیانەشن کە کاریگەریی زۆریان لە سەر کۆمەڵگەی مەخمور دانا.


هەروەها دیجلە داغیش، کە ئەویش مامۆستایە لە کامپی مەخمور، وتی: هەڤاڵ سارا وانەی ڕوانگە و دیموکراسی بە ئێمە دەدا، پەیوەندی بە هەموو دەزگا و ناوەندەکانی کامپەکەوە هەبوو، گرنگییەکی زۆری دەدایە ژن، چونکە پێی وا بوو لە کۆمەڵگادا ئەوەی زیاتر لە هەمووان ستەمی لێکراوە ژنە، بۆیەش زۆر بە پەروەردەکردنی ژنانەوە سەرقاڵ دەبوو، گرنگییەکی زیاتر و جیاوازتری دەدایە ژنان لە خوێندنگاکاندا و هەوڵی دەدا لە ڕێگای هەڤاڵێتییەوە لە خەون و ئارەزووکانی کچەکان تێبگات.

 


ئەو مامۆستایە لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: بۆ پێشخستن و گۆڕانکاری لەناو کۆمەڵگادا خۆی لە هەموو بوارەکاندا بە بەرپرسیار دەزانی و لە بیرکردنەوەی هەڤاڵ سارادا نابێت نەبوو.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin