Smiley face
Smiley face
Smiley face

شاره‌زوور، ١٣٨ سه‌رپێچیکاری ژینگه‌ ده‌ستگیرکراون 

2018-01-13 10:35:55



ڕۆژنیوز - هاوکار مستەفا

 

بە گوێرەی ئامارەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور لە ساڵی ڕابردوودا 138 کەسی سەرپێچیکاری ژینگەیی دەستگیرکراون و ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە، بەمەش دەردەکەوێت بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦ ئامارەکە بەرزبووەتەوە.


 
ڕائید سەردار ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور ئاماری سەرپێچییە ژینگەییەکانی بۆ ڕۆژنیوز خستە ڕوو، کە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو تر سەر پێچییە ژینگەییەکان زیادییان کردووە.

 


 سەردار ئەحمەد


 
بەپێی ئامارەکە، لە ساڵی ڕابردوودا توانیویانە 62 چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام بدەن بۆ ڕێگرییکردن لە ئەنجامدانی سەرپێچی و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی، کە بە پێچەوانەی ڕێنماییەکانەوە مامەڵە لەگەڵ ژینگە و سروشتی ناوچەکەدا دەکەن، بەوهۆیشەوە توانیومانە 138 کەسی سەرپێچیکار دەستگیر بکەن و ڕووبەڕووی دادگایان بکەنەوە.


 
ئامارەکە بە بەراورد بە ساڵی 2016 بەرزبووەتەوە، چونکە لەوساڵەدا نزیکەی 120 کەس دەستگیرکرابوون.


 
هەر لە ساڵی ڕابردوودا توانیویانە دەستبگرن بەسەر 24 چەکی جۆری تاپڕ و دوو چەکی جۆری بادی و 49 گولـلەی تاپڕ، هەروەها دەستیشیان گرتووە بەسەر 17 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر و دەیان ئامێر و کەرەستەی تایبەت بە بڕینەوەی دار دروخت  و ئامێری تایبەت بە جۆرەکانی ڕاووکردن.


 
لە ئامارەکەدا، ئاماژە بەوەش کراوە، کە دەستیان بەسەر  39 باڵندەی زیندووی کێویدا گرتووە و بەبڕیاری دادوەر بەرەڵاکراون، هاوکات دەستیشیان گرتووە بەسەر 56 باڵندەی کێوی و 139 ماسی ڕاوکراودا و 37 تۆڕی ماسی گرتندا.


 
 ک.ئـ


 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin