Smiley face
Smiley face
Smiley face

"دەزگای بنەماڵەی شەهیدان دەکەینە نموونەیەک بۆ خەڵک"

2018-01-13 10:09:37



ڕۆژنیوز - ئەسەر گەڤەر

 

نۆیەمین کۆنفرانسی دەزگای بنەماڵەی شەهیدان بە بەشداربوونی ٤٠٠ نوێنەر و میوان دەستی بە کارەکانی کردووە، کۆنفرانسەکە ئەمڕۆش تا ئێوارە بەردەوام دەبێت، ئەندامێکی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنفرانسەکە دەڵێت، کە دەزگای بنەماڵەی شەهیدان دەکەینە نموونەیەک بۆ خەڵک.

 

ئەمڕۆ نۆیەمین کۆنفرانسی دەزگای بنەماڵەی شەهیدان لە مەخمور لە دووەمین ڕۆژیدا بە ئامادەبوونی میوان لە ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستانەوە بەردەوامەو بڕیارە سبەینێ کۆاتیی بە کارەکانی بهێنێت.

 

هەبەش ئەرگەن، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنفرانسەکە بۆ ڕۆژنیوز دواو، وتی: ئەم کۆنفرانسە بە مەبەستی نرخاندنی کار و تێکۆشانی دوو ساڵی ڕابردوومان بەڕێوەدەچێت، ئەنجامەکانی ئەم کۆنفرانسە بۆ پێشخستنی تێکۆشانی ساڵانی داهاتوومان زۆر گرنگن، هەوڵمان وایە، دەزگای بنەماڵەی شەهیدان بکەینە ناوەندێک کە ببێتە نموونە بۆ هەموو خەڵک.

 

حەمەد بشار، کە میوانێکی کۆنفرانسەکەیە لە شەنگالەوە، بە ڕۆژنیوزی وت: ئێمە لەلایەن دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی شەنگالەوە هاتووین بۆ مەخمور، دەرەفەتێکی زۆر باش پێکهاتووە بە کۆبوونەوەمان لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان لەم کۆنفرانسەدا، هەوڵدەدەین کە لە هەموو مەیدانەکاندا تێکۆشانمان بەرفراوانتر بکەینەوە.

 

فادیلە یڵماز، ئەندامێکی دیکەی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنفرانسەکەش، وتی: من هاوسەرۆکی دەزگای بنەماڵەی شەهیدان و دایکی سێ شەهیدیشم، سەرەتا سڵاو دەکەم لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو گەریلاکانی سەر چیاکان، لەم کۆنفرانسەدا لە پارچەکانی دیکە کوردستانیشەوە بەشداربوومان هەیە بۆ ئەوەی نرخاندنەکانیانمان بۆ باس بکەن، بەهۆی ئاستەنگییەکانی نەیارانەوە هەموو بنەماڵەکانی شەهیدان نەیانتوانیەوە لە کۆنفرانسەکەماندا ئامادەبن، کۆنفرانسەکەمان سێ ڕۆژ دەخایەنێت، دەمانەوێت بە بەڕێوەبردنی کۆنفرانسەکە، تێکۆشان بەرفراوان بکەینەوە و یەکێتی گەلەکەشمان بەهێزتربکەینەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin