Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەشێک لە هاوڵاتیان: ئەوەى پارتى بۆ تورکیاى دەکات ناپاکییە

2018-01-13 09:41:51



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ کرێکار

 

ڕۆژنامەنووسێک ڕایدەگەیەنێت، کە پارتى بۆمانەوەى پەیوەندى بازرگانیى و ڕازییبوونى تورکیا، ئامادەیە بست بەبستى خاکى باشوری پێشکەش بکات و بەشێک لە هاوڵاتیانیش، ئەو کارانەی پارتی بە "ناپاکیی" ناودەبەن و پێیانوایە، کە بێدەنگیى حزبەکانى باشور-یش بە بەشداربوونە  لەو ناپاکییە و دەڵێن: نابێت بێدەنگ بن.

 

ناڕەزایەتیەکانى هاوڵاتیان لەبەرامبەر هەوڵە داگیرکارییەکانی سوپاى تورکیا و بەردەوامیی هەیە و بەشێک لە دانیشتوانى شارەدێی ڕزگاریی سەر بە شارۆچکەى کەلاریش لەو بارەیەوە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.

 

شاهۆ ئیبراهیم، ڕۆژنامەنوسێکی شارەدێکەیە و پێیوایە"پارتى دیموکراتى کوردستان-عێراق، بۆمانەوەى پەیوەندیى بازرگانیى و ڕازیی بوونى تورکیا، ئامادەیە بست بە بستى خاکى باشوری کوردستانی پێشکەش بکات و هەر خۆشی ڕێگا پیشاندەری بێت".

 

 

شاهۆ ئیبراهیم، وتیشی: ئەرکى پەرلەمانى هەرێمى کوردستانە چوارچێوەیەکى دیاریکراو بۆ پارتى دابنێت بۆ ئەوەى ڕێگە نەدات یان ئاسانکاری نەکات بۆ تورکیا بۆ نێو خاکى هەرێم.

 

هێمن خورشید، هاوڵاتیەکى دیکەیە و تیشکی خستە سەر هەواڵەکەی واشنتۆن تایمز، کە باس لە دورستکردنی ناوچەیەکی ئارام دەکات لە باشوری کوردستان بۆ تورکیا و وتی:"دروستکردنى ناوچەیەکى ئارام لەناو باشور بۆ تورکیا لە لایەن پارتی دیموکراتى کوردستان-عێراق-ەوە ناپاکییەکى گەورەیە و هیچی لە تاوانەکانى ڕژێمى بەعس دەرهەق بە گەلی کورد کەمتر نییە".

 

 

هێمن خورشید، وتیشی:"بێ دەنگیى حزبەکانى تری باشوری کوردستان، لەبەرامبەر کارەکانى پارتى بۆ تورکیا بۆ خۆی بەشدار بوونى ئەوانیشە لەو ناپاکییانەى، کە پارتى دەیکات".

 

هەروەها، سەریاس  سەمین، کە پیشەی مامۆستایە وتی: تورکیا بەزاندنى خاکى باشور وەک کارتێکى فشار بەرانبەر بە حکومەتى ناوەندیى بەکاردێنیت، بۆ ئەوەى حکومەتى ناوەندى پەکەکە ناچاربکات شەنگال دەور وبەری چۆڵبکات و تورکیا لە شەنگالەوە بەئاسانى گورزی سەربازیی لە ڕۆژئاوا بوەشێنێت.

 

 

سەریاس، وتیشی: پێویستە حزبەکانی باشر لەبەرامبەر ئەو پێشێلکارییانە بێدەنگ نەبن.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin