Smiley face
Smiley face
Smiley face

بۆ پشتیوانی ڕۆژهەڵات گردبونەوەیەک ڕێکخرا 

2018-01-12 14:57:52



ڕۆژ نیوز - عەلی قادر 

 

بۆ پشتیوانی ڕۆژهەڵات، لە شارۆچکەی قەڵادزێ گردبوونەوەیەک ڕیکخران، کە تێیدا گەنجان داوای یەکگرتن و خۆ بەڕێکخستنی شۆڕشگێڕانە لەگەنجانی ئێران کرد.

 

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەناو باخی گشتی شارۆچکەی قەڵادزێ ـ ی سەر بەئیدارەی ڕاپەڕین، گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ پشتیوانیی لە سەرهەڵدانەکانی ئێران گردبونەوەیەکیان ئەنجام دا، ڕاگەیاندراوێکیشیان خوێندەوە. 

 

لەگردبونەوەکەدا ژینا عەگید، ئەندامی کۆمەڵەی  گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕاگەیاندراوی گردبونەوەکەی خوێندەوە کە تێیدا هاتبوو:" هۆکارە سەرەکییەکەی قەیرانەکانی ئەمڕۆی  گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەو سیستمە دەوڵەت نەتەوەییە کە ناتوانێت ببێتە وەڵامدەرەوەی داوا و خواستەکانی گەلان و ئازادی مافەکانی مرۆڤ کۆمەڵگا زەوت دەکات ".

 

 

ژینا وتیشی:"ئێمە بە دڵ و بە گیان، پشتیوانیی سەرهەڵدانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، پێمانوایە کە جیهانبینی و فەلسەفەو سیستمی دیموکراتیک دەبێتە وەڵامدەرەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی گەلانی بندەست و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی، هەربۆیە بەپێویستی دەزانین کە لەو چوارچێوەیەدا گەنجان و ژنانی گەنج بەشداری سەرهەڵدانەکان بکەن و یەکگرتنێکی شۆڕشگێڕانە پێکبهێنن و دەوڵەتی فاشیستی ئێران بڕوخێنن ".

 

لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە :"بە ڕۆحییەتی سەرهەڵدە هیچ هێزێک ناتوانێت ڕووبەڕووی گەنجان ببێتەوە سەرهەڵبدەن، بە ڕۆحییەتی سەرهەڵدە دەگەینە ئامانجەکانمان و سەرکەوتن بەدەست دەهێنین ".

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin