Smiley face
Smiley face
Smiley face

که‌سێک کوژرا و یه‌کێکى دیکه‌ش بریندارکرا

2018-01-12 13:55:56



ڕۆژنیوز ـ ئاشتى ئه‌حمه‌د


له‌ شاره‌دێى شۆڕش-ی سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ به‌ ده‌ستڕێژى گولـله‌ که‌سێک کوژرا و یه‌کێکى دیکه‌ش بریندار کرا.


ئه‌مڕۆ دواى نوێژى هه‌ینى، له‌ نزیک مزگه‌وتى شێخ عبدولقادر گه‌یلانى له‌ شاره‌دێى شۆڕش سه‌ربه‌ چه‌مچه‌ماڵ له‌ناو ئۆتۆمبێلێکه‌وه‌ ده‌ستڕێژى گولـله‌ کرا.


ئه‌یوب حه‌مه‌، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ به‌ ڕۆژنیوزى ڕاگه‌یاند:"به‌ ده‌ستڕێژى گولـله‌ له‌ شۆڕش هاوڵاتیه‌ک کوژراوه‌ و یه‌کێکى دیکه‌ش بریندار کراوه‌، کوژراوه‌که‌ ناوى (عه‌بدولوه‌هاب حه‌مه‌شه‌ریف)ه‌ و ته‌مه‌نى ٦٧ ساڵه‌ و برینداره‌که‌ش ناوى (عومه‌ر عه‌لى که‌ریم) ته‌مه‌نى ٤٣ ساڵه‌، به‌ وته‌ى که‌سوکاره‌شیان کێشه‌یان له‌گه‌ڵ که‌سدا نییه‌".

 


وتیشى:"برینداره‌که‌ ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى سلێمانى کراوه‌، هه‌روه‌ها کوژراوه‌که‌ش ڕه‌وانه‌ى پزیشکى دادى سلێمانى کراوه‌ بۆ توێکارى پزیشکى".


بەپێی ئامارێکی ڕۆژنیوز، لە سەرەتای ساڵی نوێوە، ئەمە ١٣هەمین حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتنە(بە هەموو جۆرەکانییەوە)، کە لە باشوری کوردستان ڕوودەدات، ئەمە جگە لە کوژرانی پێنج هاوڵاتی بەهۆی تەقینەوەی گولـلەهاوەن و مینەوە.
 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin