Smiley face
Smiley face
Smiley face

چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کى تورکیا به‌سه‌ر ئاسمانى باڵه‌کایه‌تى و قه‌ندیل ده‌سوڕێنه‌وه‌

2018-01-12 11:47:06



ڕۆژنیوز ـ زۆسک باڵه‌ک


چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کى جه‌نگى تورکیا به‌ شێوه‌یه‌کى زۆر نزم به‌سه‌ر ئاسمانى باڵه‌کایه‌تى و قه‌ندیل ده‌سوڕێنه‌وه‌، به‌ڵام هێشتا هیچ شوێنێکیان بۆردومان نه‌کردووه‌.


له‌ کاتژمێر ١١:١٥ خوله‌کى به‌یانى ئه‌مڕۆوه‌ ژماره‌یه‌ک فڕۆکه‌ى جه‌نگى سوپاى تورکیا به‌سه‌ر ئاسمانى گونده‌کانى دۆڵى باڵه‌یانى باڵه‌کایه‌تى و شارۆچکه‌ى چۆمان و گونده‌کانى ناوده‌شتى بنارى قه‌ندیل به‌ شێوه‌یه‌کى زۆر نزم ده‌سوڕێنه‌وه‌.


به‌ وته‌ى به‌شێک له‌ هاوڵاتیانى گوندنشینى ئه‌و ناوچانه‌، ئه‌و فڕۆکانه‌ نیو کاتژمێر زیاتره‌ به‌سه‌ر ئاسمانى ناوچه‌که‌ ده‌سوڕێنه‌وه‌، به‌ڵام تا ئاماده‌کردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ شوێنێکیان بۆردومان نه‌کردووه‌.


هه‌روه‌ها سوڕانه‌وه‌ى فرۆکه‌ جه‌نگییه‌کانى تورکیا به‌سه‌ر ئاسمانى ناوچه‌که‌دا ترس و دڵه‌ڕأوکێیه‌کى زۆرى لاى هاوڵاتیان دروستکردووه‌، چونکه‌ تورکیا به‌رده‌وام ئه‌و ناوچانه‌ بۆردوومان ده‌کات.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin