Smiley face
Smiley face
Smiley face

نۆ هاوڵاتى عێراقى گیانیان له‌ده‌ستدا

2018-01-12 11:08:17



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


له‌ نزیک شارۆچکه‌ى سلۆپى له‌ باکورى کوردستان پاسێک وه‌رگه‌ڕان و به‌هۆیه‌وه‌ نۆ هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٨ى دیکه‌ش بریندار بوون.


به‌یانى ئه‌مڕۆ میدیاکانى تورکیا بڵاویان کرده‌وه‌، که‌ پاسێکى نه‌فه‌رهه‌ڵگر له‌ڕێگه‌دا بووه‌ به‌ره‌و باکورى عێراق، به‌ڵام له‌ نزیک سلۆپى وه‌رگه‌ڕاوه‌.


وه‌ک میدیاکانى تورکیا بڵاویان کردوه‌ته‌وه‌، له‌و ڕووداوه‌دا نۆ که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٢٨ى دیکه‌ش بریندار بوون.


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش کراوه‌، که‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ هاوڵاتى عێراقیین، به‌ڵام ئه‌وه‌ نه‌زانراوه‌ که‌ هاوڵاتى چى ناوچه‌یه‌کى عێراقن.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin