Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئیسرائیل دوو گه‌نجى دیکه‌ى فه‌له‌ستینى کوشت

2018-01-12 10:14:38



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


هێزه‌کانى ئیسرائیل ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌رانى فه‌له‌ستینى کرد و به‌و هۆیه‌وه‌ دوو گه‌نج کوژران و سێ گه‌نجى دیکه‌ش بریندار بوون.


ئێواره‌ى دوێنێ به‌شێک له‌ هاوڵاتیانى فه‌له‌ستینى له‌ که‌رتى غه‌زه‌ له‌ دژى بڕیارى ناساندنى قودس به‌ پایته‌ختى ئیسرائیل خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، به‌ڵام هێزه‌کانى ئیسرائیل ته‌قه‌یان به‌ ناو خۆپیشانده‌راندا کرد.


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فه‌له‌ستین به‌ میدیاکانى ئه‌و وڵاته‌ى وتوه‌، به‌هۆى ته‌قه‌ى هێزه‌کانى ئیسرائیله‌وه‌ دوو گه‌نج کوژراون و سێ گه‌نجى دیکه‌ش بریندار بوون، که‌ برینى یه‌کێکیان سه‌خته‌.


ئه‌وه‌ش سێیه‌م گه‌نجى فه‌له‌ستینییه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌ ده‌ستى هێزه‌کانى ئیسرئیل بکوژرێت.


مانگى کانونى یه‌که‌مى ٢٠١٧ دۆناڵد تره‌مپ بڕیاریدا قودس به‌ پایته‌ختى ئیسرائیل بناسێت، ئه‌وه‌ش توڕه‌یى خه‌ڵکى فه‌له‌ستینى لێکه‌وته‌وه‌ و ڕۆژانه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى دژى ئه‌و بڕیاره‌ نیشان ده‌ده‌ن.

 

ژنێکی فەلەستینی ڕووبەڕووی سەربازانی ئیسرائیلی بووەتەوە...

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin